ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری شنۆلاوان بۆ ئۆگران و دڵسۆزانی ماڵپه‌ری شنۆلاوان
هه‌روه‌ک ئاگادارن به‌شی مێدیا و ڕاگه‌یاندن ئه‌مڕۆ بووته یه‌کێک له که‌ره‌سه‌کانی گه‌یاندنی زانیاری به گشت لایه‌ک و تا دێت تکنۆلۆژی نوێتر و ڕێک‌وپێکتر ده‌داته ده‌ر. به هه‌ست کردن به‌و ڕاستی‌یه به پێوێستم زانی که منیش ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستم دێت بۆ گه‌یاندن و بڵاو کردنه‌وه‌ی هێندێک زانیاری به خه‌ڵک له یه‌کێک له مێدیاکانی جیهانی که‌ڵک وه‌ربگرم، هه‌ر بۆیه تۆڕی ئینترنێتم هه‌ڵبژارد و ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر به هیممه‌تی چه‌ند که‌س له دۆستانم و به هاوکاری و ئه‌زموونی هاوڕێی‌کانم ماڵپه‌رێکی کوردی خنجیلانه‌م بۆ خزمه‌ت کردن به نه‌ته‌وه‌که‌م درووست کرد و ناوی "شنۆلاوان"م بۆ هه‌ڵبژارد و تا ئه‌مرۆ یه‌ک ساڵ به سه‌ر دامه‌زران و وه‌شانی ئه‌م ماڵپه‌ره تێده‌په‌رێ و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو دا سه‌ره‌رای کارکردنی به‌رده‌وام توانیومه هێندێک ئه‌زموون له‌و باره‌وه وه‌سه‌ریه‌ک بخه‌م.
بێ شک ماڵپه‌ری شنۆلاوان بێ که‌م و کوڕی نه‌بووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرتر هه‌وڵی داوه که حه‌وتووی چه‌ند جارێک نوێ بکرێته‌وه و خوێنه‌ر و بینه‌ری تایبه‌ت بۆ خۆی هه‌بوون و هه‌ن.
ماڵپه‌ری شنۆ لاوان بۆ خزمه‌ت کردنی هه‌رچی زۆرتر به نه‌ته‌وه‌که‌مان ئادره‌سێکی نوێی به ناوی "کێله‌شین" کردۆته‌وه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش به دوو مه‌به‌ست بوو:
- کردنه‌وه‌ی ئه‌م ئادره‌سه به بۆنه‌ی ڕۆژی 26ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
- زیندوو ڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری‌یه‌کانی ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و ڕێز گرتن له بێره‌وه‌ری‌یه پیرۆزه‌کانی گه‌له‌که‌مان
بۆچی ناوی کێله‌شین؟
ئه‌و که‌سانه‌ی که شاره‌زای مێژووی کوردستان و به تایبه‌ت ناوچه‌ی شنۆ هه‌ن ده‌زانن که له سه‌ر یه‌کێک له به‌رزترین چیاکانی نێزیک شاری شنۆ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات کێلێکی پان و به‌رز که به خه‌تی میخی له سه‌ری نووسراوه و مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌ورانی 900 ساڵ پێش له درووست بوونی " ته‌ختی جه‌مشید" داندراوه، ئه‌م به‌رده درێژ و پانه ناوی "کێله‌شین"ه. بوونی ئه‌و کێله ده‌گه‌رێته‌وه بۆ قه‌رنه‌کانی پێنجه‌می زائینی واته ساڵانێک که ئاشوری‌یه‌کان و ئۆراتوره‌کان، مه‌سیحی‌یه‌ت (مه‌سیح) له شاری شنۆ بوون. جیا له‌وه‌ش شنۆ جێگای حاوانه‌وه و زانکۆی نه‌ته‌وی گورێی نساری که ناوبانگی گه‌وره‌ی ئسقوف (ماد) بووه که ئێستا‌ش شۆینه‌واری دارللعلوم مه‌سیح به خاپوری ماوه‌ته‌وه که له شه‌ره‌کانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م له ساڵه‌کانی 1918 نساریه‌کانی مه‌سیح لێکتر جیا بونه‌ووه.
جیا له‌و مێژووه کۆن و ناوداره هۆکارێکی دیکه هه‌ڵبژاردنی ناوی کێله‌شین ئه‌وه‌یه که له خه‌باتی ڕزگاریخوازنه‌ی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، یه‌کێک له ڕێکخراوه سه‌ره‌کی‌یه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌و پارچه‌ی کوردستان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه و ئه‌م حیزبه‌ش له ماوه‌ی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی به دژی داگیرکه‌رانی کوردستان دا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک هێزی سیاسی و نیزامی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه و هه‌یه، له ناوچه‌ی شنۆ له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌م ناوچه‌یه ناوی هێزی کێله‌شین بووه و تا ئه‌مرۆ له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌دان کادر و پێشمه‌رگه له هێزی کێله‌شین دا شه‌هید بوون و هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه تا کاتی شه‌هید بوونیان به سه‌دان زه‌ربه‌ی کاریگه‌ریان له جه‌سته‌ی بۆگه‌نی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسدارن و جیندوڵڵا و ساروڵڵا و به‌سیج و جاشه‌خۆفرۆشه‌کان داوه، قاره‌مانی‌یه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شنۆ هانی دام که ناو و ئادره‌سی نوێی ماڵپه‌ر بکه‌م به ماڵپه‌ری کێله‌شین بۆ ئه‌وه یادێکمان له له‌خۆبردووی ئه‌و فیداکارانه‌ی گه‌ل کردبێته‌وه.
له کۆتایی دا هیوادارم که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زانیاریان له سه‌ر ناوچه‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت ناوچه‌ی شنۆ و کێله‌شین دا هه‌یه یارمه‌تی‌مان بده‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی مالپه‌ر و له هه‌مان کاتدا ماڵپه‌ری کێله‌شین چاوه‌ڕوانی هه‌یه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانی ده‌که‌ن له ڕه‌خنه و گازه‌نده و پێشنیاری خۆیان بێ‌به‌شمان نه‌که‌ن و له که‌م‌کاری و کوم و کوڕی‌یه‌کانی ئاگادارمان بکه‌نه‌وه که بۆ ئێمه ده‌بێته هۆی دڵخۆشی و درێژه‌دانی هه‌رچی زیاتری وه‌شانی ماڵپه‌ری کێله‌شین و ماڵپه‌ری شنۆ لاوان.
ئادره‌سی ماڵپه‌ره‌کان:
www.shnolawan.com
www.kelashin.com
به‌م زوانه به ماڵپه‌رێکی نوێ‌وه له خزمه‌ت گشت لایه‌ک دا ده‌بین
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ر: نێعمه‌ت سه‌روه‌ری |